٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاسایشی کەرکووک رەتیدەکاتەوە ھیچ ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن رفیندرابێت

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-تایبەت بەKDP.info/ ھەڵۆ نەجات بەڕێوبەری ئاسایشی کەرکووک بەkdp.infoراگەیاند: ئێمە پەیوەندیمان لە گەڵ تەندروستی کەرکووک وداقوق و دوزخورماتوو کرد وتیان ھەموو ئۆتۆمبێلەکانمان بە سلامەتی گەراونەتەوەوھیچ ئۆتۆمبێلێک نەرفێندراوە.

ھەڵۆ نەجات گوتیشی: تائێسته‌ 46برینداروچوار تەرم گەیشتۆنەتە نەخۆشخانەکانی کەرکووک، ئەوانیش عەلی ھاشم جێگری جەبھەی تورکمانی و ئەحمەد قۆجە جێگری پارێزگاری سەلاحەدین و کورێکی ئەحمەد قۆجە و کادیرێکی جەبھەی تورکمانییە.

نەجات رونیشیکردوە، ژمارەیەک لە برینداران برینەکەیان سەختە و چارەسەری پێویستیشیان بۆکراوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دوزخورماتوودوو بۆمبی چێندراو لە ناو خۆپیشاندەرانی تورکمانی تەقییەوە، لە ئاکامدا 10کەس گیانی لە دەستداو 80کەسی دیکەش برینداربوون و دواتر دەنگۆی ئەوە بڵاو بووە، کە ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن بە ژمارەیەک بریندار رفیندراوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هەواڵی پەیوەندیدار