دوزخورماتوو.. زیاتر لە90کەس بونە قوربانی

دوزخورماتوو- تایبەت بەKDP.info/ سەرچاوەیەک لە ئاسایشی دوزخورماتوو بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراو لە ناو خۆپیشاندەرانی تورکمان 10کەس گیانی لە دەست داوە و80کەسی دیکەش برینداربوونە.
ئەوسەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت گوتیشی:گەرەکێکی تورکمانی ماوەی سێ رۆژە دەستیان بەخۆپیشاندان کردووە و نیوەرۆی ئەمڕۆش دوو بۆمبی چێندراو لە ناو خۆپیشاندەران تەقیەوە ، لە ئاکامدا 10کەس گیانی لە دەستدا و80کەسی دیکەش برینداربوونە.
سەرچاوەکەی ئاسایش ئاماژەی بەوەشکرد،بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون وھەندێکیش رەوانەی نەخۆشخانەی کەرکووک کراون ، بۆیە رەنگە ئاماری قوربانیان زیاتریش بێت.
سێ رۆژ پێش ئێستهلە گەرەکێکی تورکمانی له دوزخورماتوو دوو ئۆتومبێل تەقییەوە ، لە ئاکامدا نزیکەی ٣٠کەس بوونە قوربانی و لەو رۆژەوە دانیشتوانی ئەو گەرەکە دەستیان بەخۆپیشاندان کردووە.




