دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان بۆ سه‌عات 2ی پاشنیوه‌ڕۆ دواخرا

هەولێر- KDP.info/ سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 25/6/2013 به سه‌رۆكایه‌تیی د.ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و ئاماده‌بوونی د.حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سووره جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره 34ی ئاسایی خولی گرێدانی دووه‌م ساڵی چواره‌م له خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه كه به‌ئاماده‌بوونی سه‌عد خالد وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه له دوو خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیازی یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینیی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ژماره 15ی ساڵی 2011، خاڵی دووه‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای ئیمتیازاتی لێكۆڵه‌ره دادگه‌رییه‌كان ژماره 80ی ساڵی 2012ی ئیتیحادی.
پاشان له‌لایه‌ن وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان به‌هۆی گرنگیی هه‌ردوو خاڵی به‌رنامه‌ی كار داواكرا دانیشتنه‌كه بۆ چه‌ند سه‌عاتێك دوابخرێت به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی كاتی زیاتر بۆ تاوتوێكردنی هه‌ردوو پڕۆژه یاساكه‌و وه‌رگرتنی رای حكومه‌ت له‌باره‌یانه‌وه.
بۆیه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه دانیشتنه‌كه بۆ سه‌عات 2ی پاشنیوه‌ڕۆ دواخرا.




