حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان پشتیوانی له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆک بارزانی ئه‌مڕۆ له په‌یامێکدا ڕایگه‌یاند که به نامه‌یه‌ک داوای له سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان کردووه که "لەگەڵ هەموو لایەنەكان بە تێروته‌سەلی گفتوگۆ لەسەر بودجە بكرێت و هەوڵ بدرێت بە زوترین كات كەلێنەكان و كەموكورتییەكان نەهێڵن و بودجەیەكی شەفاف و تەواو ئامادە بكەن" نوێنه‌ری حزبه سیاسیه‌كانی كوردستان پشگیری ده‌كه‌ن و به‌هه‌نگاوێكی گرنگی ده‌زانن.
له په‌یامێكدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ 20/6/2012 له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایده‌گه‌ینێت: " نامەم نوسیوە بۆ سەرۆكی پەرلەمانی کوردستان لەسەر مەسەلەی بودجەی هەرێم و داوام كردووە كە لەگەڵ هەموو لایەنەكان بە تێروته‌سەلی گفتوگۆ لەسەر بودجە بكرێت و هەوڵ بدرێت بە زوترین كات كەلێنەكان و كەموكورتییەكان نەهێڵن و بودجەیەكی شەفاف و تەواو ئامادە بكەن".
دوای ئه‌م په‌یامه، نوێنه‌ری حزبه سیاسیه‌كانی كوردستان پشگیری ده‌كه‌ن و به‌هه‌نگاوێكی گرنگ باسی ده‌كه‌ن. حه‌مه‌سه‌عید ئه‌و ره‌حمان سه‌رۆكی كوتله‌ی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی kdp راگه‌یاند كه په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم هاوده‌نگه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگانه‌ی داواده‌كه‌ن ده‌بێت بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به شه‌فافانه به‌ڕێ بكرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت. ئه‌و گوتی " به‌راستی په‌یامه‌كه‌ی بارزانی له جێگای خۆیدا بوو و ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماند كه هاوهه‌ڵوێسته له‌گه‌ڵ بۆچوونی سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێت بودجه به كه‌م و كورتییه‌وه له‌په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌درێت ".
نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا له لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندام له فراكسیۆنی گۆران به سایتی kdp ڕاگه‌یاند بارزانی له‌كات و ساتی خۆیدا توانی په‌یامه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌روه‌ها گوتی " ئه‌و په‌یامه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌مان ئه‌و داوایه‌یه كه لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵكی كوردستان بانگه‌شه‌ی بۆده‌كه‌ن كه بوجه نابێت به كه‌م و كورتیه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت ".
گوتیشی " خۆزگه كاك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكیشی ئاراسته‌ی حكومه‌ت ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی سولفه‌ی عه‌قار و هاوسه‌رگیری به‌بیانوی په‌سه‌ند نه‌كردنی بودجه‌وه ڕانه‌گیرێت ".
یه‌شار نه‌جمه‌دین ئاڵتی برماغ سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی توركمان له په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی kdp ڕاگه‌یاند په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی جێگای ڕێز و ده‌ستخۆشی لێكردنه، چونكه به‌و په‌یامه دووئاراسته دروست ده‌كات، یه‌كه‌م یه‌كلاكردنه‌وه ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه دریژه ده‌كێشێت له‌سه‌ر بودجه و دواكه‌وتنه‌كه‌شی له‌به‌ر ژه‌وه‌ندی خه‌ڵدا نیه، دووه‌م متمانه‌دانه به‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی باڵا نایانه‌وێت بودجه به خێرایی تیپه‌ڕێنرێت .
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه تۆفیق که‌ریم ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌کته‌بی ڕاگه‌یاندنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی به سایتی kdp ڕاگه‌یاند: ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ته‌واو هاوده‌نگ و هاو هه‌ڵوێسته له‌گه‌ڵ ئه‌و تێبینییانه‌ی لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر بودجه خستوویانه‌ته‌ڕوو. ئه‌و گووتی: گرنگیی په‌یامه‌که له‌وه‌ه‌دا بوو په‌رله‌مانی هوشیار کرده‌وه که بوودجه‌یه‌کی به که‌موکوڕی بۆ ئه‌و ڕه‌وانه نه‌که‌ن که دواتر کاردانه‌وه‌ی سیاسی به‌دوای خۆیدا بهێنێت. هه‌روه‌ها گووتی: جه‌نابی سه‌رۆک به په‌رله‌مانی گووتووه ئه‌گه‌ر بودجه‌که که‌موکوڕی تێدا بێت و هاوده‌نگیی له‌سه‌ر نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌نێرن و کاته‌که بۆ گفتوگۆ ته‌رخان بکه‌ن.




