٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

محەمەد شمشەك: رووداوەكانی پاركی گەزی هیچ كاریگەرییەكیان لە سەر ئابووری توركیا نەبووە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info / وەزیری دارایی حكوومەتی توركیا محەمەد شمشەك سەبارەت بە رووداوەكانی پاركی گەزی و مەیدانی تەقسیمی توركیا رایگەیاند كە ئەم رووداوانە كاریگەرییەكی ئەوەتۆیان لە سەر ئابووری توركیا نەبووە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەرلەری توركی بڵاویكردەوە كە وەزیری دارایی حكوومەتی توركیا محەمەد شمشەك سەبارەت بە كاریگەری رووداوەكانی پاركی گەزی و مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبۆل رایگەیاندووە كە ئەم رووداوانە بە هیچ شێوەیەك كاریگەرییەكی ئەوەتۆیان لە سەر ئابووری توركیا نەبووە و زەرەریان بە باری گوزەرانی خەڵك نەداوە.

محەمەد شمشەك ئاماژەی بەوە كردووە كە دوای كۆتایی هاتن بەو رووداوانە لەگەڵ زیاتر لە 500 سەرمایەدار و كاسبكاری توركیا كۆ بووەتەوە و باسی ئەو رووداوانەیان كردووە و سەرمایەدارەكان پێیان وابووە كە ئەم رووداوانە كاریگەرییان لە سەر ئابووری توركیا نەبووە و هۆكاری گران بوونی دۆلار لە بەرامبەر لیرەی توركیدا سیاسەتی بانكی ناوەندی ئەمریكایە نە رووداوەكانی پاركی گەزی و مەیدانی تەقسیمی توركیا.

هەواڵی پەیوەندیدار