٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جاشەكانی توركیا داوای هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی جاشایەتی دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

وان-   /KDP.info لە چوارچێوەی قۆناغی چارەسەری و دەستپێكردنی گفتوگۆی نێوان پەكەكە و حكوومەتی توركیا بۆ چارەسەركردنی پرسی كورددا جاشەكانی توركیایش داوا دەكەن كە ئەوانیش بەشداری لە قۆناغی چارەسەری بكەن.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی یووكسەكئۆڤاخەبەر بڵاویكردۆتەوە كە رۆژی دوو شەممە لە ناوچەی گۆڕ پناری شاری واندا ژمارەیەك لە سەرۆك جاش و منداڵە جاشەكانی ناوچەكە بەشدارییان لە ئاهەنگێكی بەدەپە كردووە و داوایان لە حكوومەتی توركیا كردووە كە بە پەلە سیستەمی جاشایەتی هەڵبوەشێنێتەوە.

سەرچاوەكە لە سەر زاری ئەو جاشەنەوە گواستویەتەوە كە جاشەكان باسی ئەوەیان كردووە كە ئەوانیش دەیانەوێ بەشداری لە قۆناغی چارەسەری بكەن و لەگەڵ پەكەكەدا دەست بە ئاشتەوایی بكەن تا بەمجۆرە بتوانن لە نێو تەباییدا پێكەوە ژیان بە سەر بەرن.

لە لایەكی دیكەوە منداڵە جاشەكانیش ئاماژەیان بەوە كردووە كە جاشایەتی سیستەمێك بووە كە دەوڵەت بۆ پاراستنی بەرەژوەندییەكانی خۆی بەكاری هێناوە ئەمرۆ ئێمە لە خۆمان شەرم دەكەین كە باوك یا كەسووكارمان جاشن بۆیە داوا لە حكوومەت دەكەین كە بە پەلە ئەم سیستەمە هەڵبوەشێنێتەوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار