٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كۆمیتەی عەقڵمەندان: زۆربەی هەرە زۆری خەڵك پشتگیری لە قۆناغی چارەسەری دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆل- KDP.info /  ناوەرۆكی ئەو راپۆرتە كە لە لایەن كۆمیتەی عەقڵمەندانەوە بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد ئامادە كرابوو كەوتە بەر دەستی میدیاكان و گرنگترین خاڵەكانی ئەم راپۆرتە پێشكەشی رای گشتی كران.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەر بڵاویكردەوە كە لە راپۆرتەكەدا 10 خاڵی گرنگ سەرنجراكێشن و ئەم خاڵانە بریتین لە:

-          بۆ ئاشتەواییەكی هەمیشەیی پێویستی بە دەستوورێكی مەدەنی نوێ هەیە.

-          لە باكوور و باشووری خۆرهەڵات داوا دەكرێت پێناسەیەكی نوێ بۆ هاووڵاتی بوون بكرێت و لە رۆژئاوای توركیایش داوا دەكرێت كە دەبێت دەستووری نوێ بۆ چین یا بۆ لایەنێك نەبێت بەڵكو دەبێت بۆ هەر هەمووی پێكهاتەكانی كۆمەڵگە بێت.

-          داوای دەوڵەتێكی دیموكراتیك و رەد كردنەوەی هەر جۆرە جیاوازییەكی ئەتنیكی و ئاینی دەكرێت.

-          لە ناوچەی مەرمەرە داوای گۆڕینی دەوڵەت دەكرێت.

-          دانیشتوانی ناوچەی بەحری رەش هیچ كێشەیەكیان لەگەڵ كورددا نییە بەڵام دانیشتوانی ئەگە لە ئازاد كردنی ئوجەلان دەترسن.

-          هەندێك كەس و لایەن لە دابەش كردنی توركیا دەترسن.

-          باشووری ئاناتۆلیا داوا دەكات كە پێشی لە سیاسەتی مەدەنی نەگیردرێت.

-          دانیشتووانی باشوور و باشووری رۆژهەڵات لە دژی شەڕن و داوای بەردەوام كردنی قۆناغی چارەسەری دەكەن.

-          دانیشتوانی ئاناتۆلیای ناوین پشتگیرییەكی بەهێز دەدەنە قۆناغی چارەسەری.

-          دانیشتوانی باشووری رۆژهەڵات داوای ئازادی بەكار هینانی زمانی زگماكی دەكەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار