٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەندامێكی عێراقییە: پێویستە پێش مانگی رەمەزان، یاسای لێبوردنی گشتیی پەسەند بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info/ عەتاب دووری ئەندامی لیستی عێراقییە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوا دەكات كە پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتیی پێش مانگی رەمەزان لە ئەنجوومەنی نوێنەران بە مەبەستی پەسەندكردنی گفتوگۆی لە بارەوە بكرێت. ئەو ئەندامەی لیستی عێراقییە داوای لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران كرد كە پێش هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی بخاتە خشتەی كارەكانیەوە و پەسەندی بكات. هاوكات دووری زیاتر گوتی: سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران و لایەنە سیاسییەكان لە سەریان پێویستە كە پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتیی بخەنە خشتەی كارەكانیانەوە بە مەبەستی پەسەندكردنی و روونیشیكردەوە كە زۆرێك لە پڕۆژە یاساكان كە پەیوەستن بە ژیانی تاكی عێراقییە تاوەكو ئێستە لە نێو ئەنجوومەنی نوێنەراندا پەكیان كەوتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار