رافع عیساوی بۆ پۆستی پارێزگاری ئەنبار دەستنیشان دەكرێت

ئەنبار-KDP.info/ تەلال زەوبەعی ئەندامی لیستی عێراقییە رایگەیاند كە لیستەكەیان رافع عیساوی وەزیری دەست لەكاركێشاوەی دارایی بۆ پۆستی داهاتووی پارێزگاری ئەنباریان دیاری كردووە وهەروەها ئەسیل نوجەیفیش بۆ خولی دووەم لە شوێنی خۆی وەك پارێزگای موسڵ دەمێنێتەوە. زەوبەعی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد كە هێزەكانی موتەحیدوون و عیراقیەی نیشتمانی و عێراقیەی عەرەبی رێككەوتوون لە سەر هەڵبژاردنی رافع عیساوی بۆ پۆستی پارێزگای ئەنبار و ئاماژەی بەوەشكرد كە هەر سێ لایەنەكە رێكیشكەتوون كە ئەسیل نوجەیفی بۆ پۆستی پارێزگاری موسڵ بۆ جاری دووەم هەڵبژێرنەوە.




