بەغدا.. لە زنجیرەیەك تەقینەوەدا 27 كەس كوژران

بەغدا-KDP.info/ چەند سەرچاوەیەكی پۆلیسی عیراق و سەرچاوەی نۆژداری رایانگەیاند كە لە ئاكامی تەقینەوەی حەوت بۆمبی دانراوەو چەند ئۆتۆمبیلێكی مینڕێژكراو لە چەند ناوچەیەكی شاری بەغدا بەلانی كەمەوە 27 كەس كوژران و پتر لە سی و سێ كەسی دیكە برینداربوون. سەرچاوەكان روونیان كردەوە كە ئەو بۆمب و ئۆتۆمبیلە مینڕێژكراوانە لە گەڕەكی كەڕادەو ناوچەی حوسەینییەو نعێرییەو گەڕەكی نەسرو رەشادو كەمپ سارەو بەغدا جدیدە لە رۆژهەڵاتی بەغداو گەڕەكی جیهاد لە باشووری رۆژئاوای بەغدا تەقیونەتەوەو لە ئاكامدا جگە لە كوژراوو بریندارەكان زیانیان بە شوێنی تەقینەوەكانیش گەیاندووە.




