٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی واز لە دەسەڵات دەهێنێت

سەرچاوە: KDP.info

قەتەر-KDP.info/ لە دەوحە شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی میری قەتەر ئەندامانی خێزانی فەرمانڕەوای ئاگەدار كردەوە كە نیازی هەیە ئەم شەو واز لە پۆستەكەی بهێنێت و دەستەڵاتی وڵات ڕادەستی تەمیمی كوڕی بكات. لەو چوارچێوەیەدا میری قەتەر لەگەلأ ئەندامانی خێزانی فەرمانڕەواو پیاوماقووڵان و ڕیش سپییانی وڵاتدا كۆبووەوەو ئاییندەی وڵاتی لەگەلأ تاوتوێ كردن و دواتر پێی راگەیاندن كە ئەم شەو واز لە پۆستەكەی خۆی دەهێنێت و رادەستی شێخ تەمیمی كوڕی دەكات. سەرچاوە ئاگەدارەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە گواستنەوەی دەستەڵات لە قەتەر بە مەبەستی ئەوەیە نەوەیەكی نوێی لاو وڵات بەڕێوە ببات لە چوارچێوەی گۆڕانێكی بەرفرەواندا كە دامەزراندنی ژمارەیەكی زۆر وەزیرانی لاوی تەمەن بچووك بەخۆوە دەگرێت. راپۆرتە هەواڵەكان ئاماژە بەوەیش دەكەن كە شێخ حەمەد بن جاسم ئال سانی سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەش لە پۆستە وەزارییەكان دوور دەكەوێتەوەو رەنگە تەنیا سەرۆكایەتی دەزگەی قەتەر بۆ وەبەرهێنان بكات. بڕیارە لەو بارەیەوە ئەم شەو میری قەتەر بەیاننامەی وازهێنانی خۆی و رادەست كردنی دەستەڵات بە كوڕەكەی لە میدیاكانی وڵاتەكەیەوە رابگەیەنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار