٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

قوسەی سوهەیل جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی لە كار كێشایەوە

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info/ ئەمڕۆ قوسەی سوهەیل جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست لە كار كێشانەوەی خۆی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند . ئەمڕۆ كەناڵی عێراقییەی نیمچە فەرمی لە هەواڵێكی بەپەلەدا بڵاویكردەوە كە قوسەی سوهەیل جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست لە كار كێشانەوەی خۆی لە ئەنجوومەنی نوێنەران راگەیاند . سەرچاوەكە هۆكاری دەست لە كار كێشانەوەی سوهەیلی ئاشكرا نەكرد . شایانی باسە قەسەی سوهەیل ئەندامێكی رەوتی سەدرە كە موقتەدا سەدر سەرۆكایەتی دەكات .

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار