سەدر ئامادە نییە بەجیا لەگەڵ مالیکی کۆبێتهوه
حەیدەر یاسری سەرکردەی رەوتی سەدر و بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی رەوتی سەدر لە لەندەن بەرۆژنامەی "الشرق الاوسط" ی راگەیاند کەهەندێک لە وڵاتانی ئیقلیمی و لایەنەکانی ناو هاوپەیمانی نیشتیمانی هەوڵ دەدەن کە بەرێز موقتەدا سەدر پەشیمان بکەنەوە لە مەسەلەی سەندنەوەی متمانە لەمالیکی و لەجیاتی سەندنەوەی متمانە مالیکی کۆمەڵێک چاکسازی ئەنجام بدات بەڵام سەدر ئەم داوایەی رەت کردۆتەوە و پێی راگەیاندون کەسەندنەوەی متمانە لەمالیکی تەنها داوای ئەو نییە بەڵکو داوای هاوپەیمانی کوردستانی و لیستی عێراقییه و هەندێک لایەنی ناو هاوپەیمانی نیشتیمانییە.
هەوروەها ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کەپێشنیازێک هەیە کەمالیکی بچێتە شاری نەجەف و لەوێ چاوی بەسەدر بکەوێت بەڵام سەدر ئەم پێشنیازەی رەت کردۆتەوەو بەهیچ شێوەیەک ئامادە نەبووە بەجیا لەگەڵ مالیکی دابنیشێت دوور لەسەرکردەکانی کۆبونەوەی هەولێر چونکە مەسەلەکە پەیوەندی بەچارەنووس و بەرژەوەندی گەلی عێراقەوە هەیە.




