٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەولێر.. لەئەنجامی روخانی بینایەک پێنج کرێکار بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ عومەر ئیسماعیل سکرتێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ لە ئەنجامی دارمانی بینایەک لە شاری ھەولێر کرێکارێک گیانی لە دەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.

عومەر ئیسماعیل گوتیشی: ئەم رووداوە لە ناوچەی پیشەسازی بنەسڵاوە لە بەرامبەر ھەولێری نوێ رویداوە و ھۆکارەکەشی لەبەر ئەوەیه‌بینایەکە بەشێوەیەکی باش دروست نەکراوە بۆیە دارماوە.

ئیسماعیل رونیشیکردەوە، لیژنەیەکی لێکۆلینەوە پێکدێت و دەست بە لێکۆڵینەوە دەکرێت و دواتر لایەنی کەمتەرخەم بە پێی یاسا ئیجرائاتی لەگەڵدەکرێت.

بەپێی ئامارێکیش تەنھا لە ماوەی ئەمساڵدا 12کرێکار گیانی لەدەست داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار