٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نوری مالكی : هێزی عێراق ئامادەن بۆ لێدانی "بەرەی نەصر" لە سنوری عێراق_سوریا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا - KDP.info/  سەرۆكی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات سوپای عێراق ئامادەیە بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی لە "بەرەی نەصر" لە سنوری نێوان عێراق _سوریا چاودێرانیش ئاماژە بە تێكچوونی ئاڵۆزی ناوچەكە دەكەن.

لە دیدارێكی رۆژنامەنووسیدا نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەدا كە دوای شەری (قصیر) هێزی عێراق لە سنوری سوریا بڵاوەیان پێكراوە، ئەوەش وەك ئامادەكاریەك بۆ دەستدرێژیەكانی ئەو بەرەیە، دەربارەی بارودۆخی سوریاش سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت: كێشەی سوریا بە سیاسی چارەسەر دەبێت و كێشەیەكی سیاسییە، بۆیە پێكدادان و درێژەكێشانی ئەم رەوشە كاریگەری خراپیشی لەسەر عێراق دەبێت.

"بەرەی نەصر" هێزێكی چەكدارەی سەر بە سوپای شۆرشگێرانی سوریایە و چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر شۆرشگێران بارودۆخەكە ئاڵۆزتردەكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار