٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان: بەزووترین كات بودجەیەكی شەفاف و تەواو ئامادە بكەن

سەرچاوە: KDP.info

بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمرۆ چوارشەممە 20/6/2012 لەپەیجی تایبەتی خۆی لە فه‌یسبووك  لەبارەی بوجەی هەرێم په‌یامێکی بڵاوکردۆته‌وه‌ و رایگەیاندووە كە لەنامەیەكدا داوای لەسەرۆكی پەرلەمان و تەواوی لایەنەكان كردووە بە تێروته‌سەلی گفتوگۆ لەسەر بودجە بكەن و هەوڵ بدەن بە زوترین كات كەلێنەكان و كەموكورتییەكانی بودجە نەهێڵن و بودجەیەكی شەفاف و تەواو ئامادە بكەن.

ئەمەی خوارەوەش دەقی لێدوانەكەی سەرۆك بارزانییە:

نامەم نوسیوە بۆ سەرۆكی پەرلەمانی کوردستان لەسەر مەسەلەی بودجەی هەرێم و داوام كردووە كە لەگەڵ هەموو لایەنەكان بە تێروته‌سەلی گفتوگۆ لەسەر بودجە بكرێت و هەوڵ بدرێت بە زوترین كات كەلێنەكان و كەموكورتییەكان نەهێڵن و بودجەیەكی شەفاف و تەواو ئامادە بكەن.

ئەگەر هەوڵی واش هەبێت كە تەنها مەبەست راگرتنی بودجە بێت، نەك چارەسەركردنی كەموكورتییەكان، ئەوە زیان بەخش دەبێت بۆ بەرژوەندی هەموو لایەن و نابێ رێگە بەو شتە بدرێت. ئومێدەوارم هەموو لایەك بگەنە رێكەوتنێك و چیتر خەڵك لە چاوەروانیدا نەهێڵن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار