٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وتەبێژی رەسمیی ی.ن.ك هەواڵەكەی رووداو رەتدەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی -   تایبەت بە KDP.info/   لەر رونکردنەوەیەکدا کە دانەیەکی بۆ ماڵپەرەکەمان  نێردراوە، دەربارەی هەواڵی وازهێنانی ژماەیەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت: وتەبێژی رەسمیی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەو هەواڵەی رەتدەکاتەوە كە باس لە وازهێنانی د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و چوار ئەندامی دیكەی مەكتەبی سیاسی، هەمان سەرچاوە راشیگەیاند: كە لەناو یەكێتیی- دا گفتوگۆی بەردەوام هەیە بە ئاڕاستەی بەهێزتركردنی یەكێتیی.

 

ئازاد جندیانی لەبارەی راپۆرتێكی رووداو نێت بە راگەیاند، كە ئەو راپۆرتە سەرلەبەری ناڕاستە. هەروا وتیشی: لەناو یەكێتیی- دا، وەك هێزێكی سیاسی زیندووی خاوەن دینامیكییەت لە هەموو ئاستەكانی یەكێتیی- دا گفتوگۆی بەردەوام هەیە بە ئاڕاستەی بەهێزتركردنی یەكێتیی و كاراتركردنی لە مەیدانە جۆراوجۆرەكانی سیاسیەت و بوارەكانی تری كوردایەتی و كوردەواریدا، ئەمەش خەسڵەتێكی باش و جوانی یەكێتییە بە ئاڕاستەی ئایندەبینی و خۆگونجاندن لەگەڵ ئاڕاستەكانی گۆڕانگارییەكانی كۆمەڵگا و جوڵەی مێژوو كە بە خێرایی لە بزواتدان.

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار