عێراق پله‌ی دووه‌می هه‌یه له جیهاندا: 1.4 ملیۆن په‌نابه‌ری له‌ده‌ره‌ی وڵات هه‌یه

راپۆرتێكی كۆمسیۆنی تایبه‌ت به په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای كرد عێراق به پله‌ی دووه‌م دێت له‌ڕووی ژماره‌ی په‌نابه‌رانی كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا ده‌ژین كه‌دوای ئه‌فغانستان عێراق دووه‌مین وڵاته.
دوا راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سه‌باره‌ت به ره‌وشی په‌نابه‌ران و ژماره‌یان له جیهان ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه له ساڵی 2011 ره‌وشی په‌نابه‌ران گۆڕانكارییه‌كی خراپی به‌خۆیه‌وه بینیوه به تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی كه له قه‌یران و شه‌ڕدا ده‌ژین وه‌ك ئه‌فغانستان و عێراق و سومالیا.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته، ئه‌فغانستان به 2.7 ملیۆن په‌نابه‌ر به پله‌ی یه‌كه‌م دێت له‌ڕووی بوونی په‌نابه‌ر له وڵاتانی دیكه‌و دوای ئه‌ویشی عێراق به 1.4 ملیۆن په‌نابه‌ر له وڵاتانی دیكه پله‌ی دووه‌می هه‌یه و سومالیا به 1.1 ملیۆن په‌نابه‌ر پله‌ی سێیه‌مه له‌و ڕیزبه‌نده‌داو سودانیش به نیو ملیۆن په‌نابه‌ر پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ست هێناوه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی له دوا راپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به ژماره‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی له وڵاتانی دیكه رایگه‌یاندبوو كه ته‌نیا 206 هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی له سوریادان، به‌ڵام دیمه‌شق ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ته‌نیا ملیۆن و نیو په‌نابه‌ری عێراقی له‌و وڵاته‌دا ده‌ژین كه زۆربه‌یان له چه‌ند ساڵی رابردوو په‌نایان بردۆته وڵاتانی دیكه.




