سلڤیۆ برلسکۆنی بەهۆی دەستدریژی کردنە سەر کچێکی هەرزکار سزا دەدرێت

رۆما – KDP.info/ بەهۆی دەستدرێژی کردنە سەر کچێکی هەرزەکار، سلڤیۆ برلسکۆنی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیتالیا ئەگەری زۆر هەیە بەندکردن و کارکردنی بۆ ماوەی شەش ساڵی سزا بۆ ببڕێتەوە، رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە ، دوا دانیشتنی کۆتایی دادگا لە بارەی کەیسی سلڤیۆ برلسکۆنی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیتالیا کە بە تاوانی دەستدرێژەی کردنە سەر کچێکی هەرزکار دەستگیرکراوە، بریاری کۆتایی تێدا دەردەچێت، ئەگەر زۆرە برلسکۆنی بۆ ماوەی شەش ساڵ بەندکردن و کارکردن لە بەندیخانەی بۆ ببڕێتەوە و هەروەها رێگری لێدەکریت جارێکی تر خۆی بۆ هەر پۆستیکی وڵات کاندید بکاتەوە. دەستدرێژی کردنە سەر کچێکی هەرزکاری 17 ساڵانی سەماکار لە لایەن برلسکۆنییەوە بووتە جێگای سەرسورمانی جیهان کە چۆن سەرۆک وەزیرانێک کارێکی لەم شێوەیە دەکات. شایەنی باسە سلڤیۆ برلسکۆنی کە بۆ ماوەیەکی درێژ دەسەڵاتی لە ئیتالیا بەدەستەوە بووە، هاوکات سەرۆکی پارتی راستڕەوەی میانرەوە و ئەو تۆمەتەشی کە ئاراستە کراوە رەتکردۆتەوە .




