ئەمیری قەتر جلەوی دەسەڵات بە کوڕەکەی دەدات

دەوحە – KDP.info / وا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ئەمیری قەتر شێخ حەمەد بن جاسم ئالسانی لە گەڵ بنەماڵەی دەسەڵاتدار کەناو نراون (ئەهلی راستی و پەیمان) دیدار سازبکات، بە ئامانجی گواستنەوەی دەسەڵات لەو وڵاتەدا. کەناڵی جەزیرەی سەر بەو وڵاتی قەتەر لە چەند سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو بڵاویکردەوە، ئەمیری قەتر شێخ حەمەد بن جاسم ئالسانی بەئامانجی پێدانی جلەوی دەسەڵات بە کوڕەکەی شێخ تەمیم بن حمەد ئالسانی دیدار ساز کات و شێخ حەمد دەخوازێت جلەوی دەسەڵات بگۆڕێت و بدرێت بەگەنجەکانی وڵات، لە گۆڕانکارییەکەدا زۆربەی وەزیرە بەساڵاچووەکان ئالوگۆڕیان پێدەکرێت کە لە نێویاندا سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتر حمەد بن جاسم ئالسانی تێدایە ، لە شوێنی ئەوان کۆمەڵە گەنجێکی بە ئەزموون پۆستەکانی حکوومەت وەردەگرن. لە گەڵ ئەوەشدا سەرچاوەکان رایانگەیاندووە: لە گەڵ بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات لەلایەن شێخ تمێمی چاوەڕان ناکرێت گۆڕانکاری بنەڕەتی لە شێوازی حوکم لە وڵاتی قەتر بگۆرێت.




