٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دانیشتوانی عاموودێ لە دژی ئاسایشی یەپەگە دەستیان بە خۆپێشاندان كرد

سەرچاوە: KDP.info

عاموودێ- KDP.info/  بە هۆی هەڵسوكەوتی توندی هێزەكانی ئاسایشی شاری عاموودێ سەر بە پەیەدە و یەپەگە، دانیشتوانی ئەو شارە رۆژی یەكشەممە دەستیان بە خۆپێشاندان كرد و هەڵسووكەوتی هێزەكانی ئاسایشیان شەرمەزار كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی جڤات بڵاویكردۆتەوە كە هێزەكانی ئاسایشی یەپەگە لە شاری عاموودێ بوونەتە هۆكاری تێكدانی باری ئەمنی ئەو شارە و بەبێ بیانوو و هۆكاری هێرش دەكەنە سەر ماڵی هاووڵاتییان و بە بیانووی جۆراوجۆر دەست بە دەستگیركردنی هاووڵاتییان بە تایبەتی چالاكڤانەكان دەكەن.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە دانیشتوانی شاری عاموودێ بۆ شەرمەزاركردنی ئەم هەڵسوكەوتەی هێزەكانی ئاسایشی یەپەگە دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە و داوای دەركەوتنی هێزەكانی ئاسایش لەو شارە دەكەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار