٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زۆرترین رێژەی ئالودە بووانی مادە هۆشبەرەكانی ئێران لە رۆژهەڵاتی كوردستانە

سەرچاوە: KDP.info

سنە- KDP.info/  ئێران وەكو یەكێك لە ناوەندە سەرەكییەكانی بەكارهێنان و بارزگانی كردن بە مادە هۆشبەرەكان ناسراوە و ژمارەیەكی یەكجار زۆر خەڵكی ئەو وڵاتە ئالودەی ئەو مادانەن و رۆژهەڵاتی كوردستانیش زۆرترین رێژەی ئالودە بووانی تێیادایە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئین ئین ئیس رۆژ بڵاویكردەوە كە سەرۆكی ئەنجوومەنی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكانی شاری سنە  محەمەد سەلیم كەریمی رایگەیاندووە كە زۆربەی هەرە زۆری گیراوان نێو گرتووخانەكانی شاری سنە و شارەكانی دیكەی پارێزگای كوردستان، ئەو كەسانەن كە بە هۆی بەكارهێنان یا  بازرگانی كردن بە مادە هۆشبەرەكانەوە دەستگیر كراون.

محەمەد سەلیم كەریمی ئاماژەی بەوە كردووە كە بە پێی ئامارە رەسمییەكان ئێستە لە سەرانسەری پارێزگای كوردستاندا 21 هەزار كەس ئاڵودەی مادە هۆشبەرەكانن و ئەم ئامارەیش تەنیا ئاماری ئەوانەیە كە لە لایەن رێكخراوە پەیوەندیدارەكانەوە تۆماركراوە.

ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە ئەگەری زۆرتر بوونی ئەم رێژەیە زۆر بەهێزە و تا ئێستە رێكخراوە پەیوەندیدارەكان توانیویانە كە 9 هەزار و 800 كەس لە ئالودە بووەكانی ئەم مادانە بخەنە ژێر چاودێری خۆیانەوە و هەوڵ بۆ دەرمان كردنیان بدەن.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە ئاژانسی مهری ئیرانی لە ساڵی 1390 بڵاوی كردبوویەوە كە لە ساڵەكانی 1389 و 1390دا رۆژهەڵاتی كوردستان خاوەن كەمترین رێژەی تووشبووانی مادە هۆشبەرەكان بووە.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار