٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كۆمیتەی عەقڵمەندان داوای چاوپێكەوتن لە گەڵ ئۆجەلاندا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆل- KDP.info  /  كۆمیتەی عەقڵمەندانی توركیا بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد راپۆرتی خۆی ئامادەكردووە و بڕیارە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە پێشكەشی سەرۆك وەزیری توركیای بكات و لە گەڵ سەرۆك وەزیردا كۆببێتەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی روتا خەبەر بڵاویكردۆتەوە كە ئەندامی تیمی باشور و باشوری رۆژهەڵاتی كۆمیتەی عەقڵمەندان و سەرۆكی كەسك ( یەكێتی سەندیكاكانی كرێكارانی توركیا) لامی ئوزگەن رایگەیاندووە كە بڕیارە رۆژی چوارشەممە راپۆرتی كۆمیتەی عەقڵمەندان پێشكەشی سەرۆك وەزیر بكرێت و هەر هەمان رۆژ كۆمیتەی عەقڵمەندان لە گەڵ سەرۆك وەزیردا كۆببێتەوە.

لامی ئوزگەن ئاماژەی بەوە كردووە كە لەم كۆبوونەوەیەدا سەرەڕای ئەوەی كە كۆمیتەی عەقڵمەندان چەندین رەخنە ئاراستەی ئەدای حكوومەت دەكات، هاوكات داوا دەكات كە حكوومەت زەمینە بۆ كۆبوونەوەی كۆمیتەی عەقڵمەندان لە گەڵ ئوجەلان و پەكەكەیشدا خۆش بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار