٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شاندی پەرلەمانتارانی ئاكەپە لە شاری مووش لەگەڵ خەڵكدا كۆ بوویەوە

سەرچاوە: KDP.info

وان- kdp.info/   لە چوارچێوەی سەردانی شاندی پەرلەمانتارانی پارتی داد و گەشە پێدان بۆ باشور و باشوری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ( باكووری كوردستان) ئەمڕۆ شاندی ناوبراو گەیشتە شاری مووشی لە ناوچەی وارتو.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردۆتەوە كە رۆژی یەكشەممە شاندی پەرلەمانتارانی پارتی داد و گەشەپێدان لە چوارچێوەی سەردانەكانی خۆی بۆ باشور و باشوری رۆژهەڵاتی توركیا و سازدانی كۆڕ و كۆبوونەوەكانی لە گەڵ خەڵكدا سەردانی شاری مووشی لە ناوچەی وارتو كرد و لە گەڵ خەڵكی شارەكە و رێكخراوە مەدەنییەكانی ناوچەكە كۆبوویەوە.

سەرچاوەكە بڵاویكردۆتەوە كە لەم كۆبوونەوەیەدا شاندی پەرلەمانتارانی ئاكەپە گوێیان بۆ را و بۆچوونەكانی خەڵك سەبارەت بە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد گرتووە و خەڵكیش سەرەڕای پێشكەش كردنی راو بۆچوونەكانی خۆی هاوكات باسی كێشە و گرفتەكانی خۆی كردووە و چەندین خاڵی دەستنیشان كردووە كە پێویستە حكوومەت لە قۆناغی چارەسەریدا جێبەجێیان بكات.

لە بەرامبەردا شاندی پەرلەمانتارانی ئاكەپەیش بەڵێنی ئەوەیان داوە كە ئەم داواكارییانە بگەیننە شوێنی مەبەست.

هەواڵی پەیوەندیدار