كونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەست بە پێشكەشكردنی ڤیزەی گەشت و خزمەتگوزاری هاولاتیانی ئەمریكی دەكات

هەولێر تایبەت بە KDP.info/ سەرچاوەیەک لە کونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند کە هاووڵاتیان دەتوانن چەندین جۆر ڤیزە داوا بکەن، لەوانە ڤیزەی گەشتوگوزارە. سەرچاوەکە کە دانەیەکی ئەم راگەیەندراوەی ناردووە بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان KDP.infoدەڵێت: كونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا خۆشخاڵە بەڕاگەیاندنی دەستپێكردنی خزمەتگوزاری كونسوڵگەری زیاترلە رێكەوتی 25-6-2013 ەوە.
هاووڵاتیانی عێراقی ئێستە دەتوانن لە رێی كونسوڵخانەی گشتییەوە داواكاری بۆ چەندین جۆری ڤیزە ، جگە لەڤیزەی كۆچ، پێشكەش بكەن بەمەبەستی سەردانكردنی ئەمەریكا وەكو ڤیزەی گەشت و ڤیزەی سەردانی بازرگانی و ڤیزەی خوێندكارو ڤیزەی ئاڵوگۆری خوێنكار و ڤیزەی كاتیی كاركردن. ڤیزەی دیپلۆمات و رەسمی و كۆچ بەشێوەیەكی بەردەوام تەنها لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد دەدرێت.
چاوپێكەوتنی ڤیزە دەبێت لە رێگەی بەكارهێنانی سیستەمی مەوعید دانانی ئۆنلاینەوە دیاری بكرێت كە بەردەستە لەرێی ماڵپەری كونسوڵخانەی گشتییەوە. چاوپێكەوتن لە بەیانیانی یەكشەممە تاوەكو چوارشەممە لە بەشی كونسوڵگەری كونسوڵخانە ئەنجام دەدرێت. بەهۆی كەمی جێگەوە بەشی كونسوڵگەری داواكاری بۆ زانیاری و دانانی مەوعیدی ڤیزە بەشێوەی لە دەست وەرگرتن قبوڵ ناكات.
زانیاری لە سەر پرۆسەی پێشكەش كردن بۆ ڤیزەی ئەمریكی، جگە لەڤیزەی كۆچ، وەكو چۆنیەتی مەوعید دانان و، جۆرەكانی ڤیزە و وە چی چاوەڕوان دەكرێت لە كاتی چاوپێكەوتنی ڤیزە دەتوانرێت لە رێی ماڵپەری كونسوڵخانەی گشتییەوە دەست بكەوێت
http://erbil.usconsulate.gov/niv.html.
لەمبارەوە سەرچاوەکە دەڵێت : تكایە ئاگاداربە، هەموو داواكاریەكانی ڤیزە پێویستە لە رێی ئۆتلاینەوە تەواو بكرێن لە رێی ئەو لینكەوە كە لە سەر ماڵپەری كونسوڵخانەی گشتی بەردەستە. داواكارانی ڤیزە دەبێت وێنەیەكی چاپكراوی داواكاریەكەیان بێنن بۆ كونسوڵخانە لە رۆژی چاوپێكەوتنی كەسیان.
سەرچاوەکە لەد رێژەی ئەم باسە دەڵێت: كونسوڵخانەی گشتی بەهەمان شێوە خزمەتگوزاری تەواو بۆ هاولاتیانی ئەمریكی پێشكەش دەكات, وەكو پێشكەشكردن بۆ پاسپۆرت و نوێكردنەوەی, ڕاپۆرتی لەدایك بوون لەدەرەوەی ولات وخزمەتگوزاری بریكارنامە. خزمەتگوزاری هاولاتیانی ئەمریكی لەڕێگەی مەوعیدەوە لە پاش نیوەڕۆیانی یەك شەممەو دووشەممەو چوارشەممە پێشكەش دەكرێت.
بۆ دانانی مەوعید یان زانیاری زیاتر دەربارەی خزمەتگوزاریە بەردەستەكانی كونسوڵگەری تكایە سەردانی ماڵپەری http://erbil.usconsulate.gov/service.html. كونسوڵخانەی گشتی بكەن
كونسوڵخانە بەردەوام دەبێت لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری هاولاتیانی ئەمریكی لەدوای كاتی كاركردن بۆ كاتی نائاسایی (فریاكەوتن).
بەشی كونسوڵگەری كۆنسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەكەوێتە 413, عەشتار, عەنكاوە, هەولێر, عێراق بكەنhttp://erbil.usconsulate.gov/.نزیك بنكەی پۆلیسی عەنكاوە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر كونسوڵخانەی گشتی سەردانی




