سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان یاسای پارێزه‌رانی ره‌تكرده‌وه

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ تارق جه‌وهه‌ر راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌بریارى ژماره 12ى ساڵى 2013 تێكراى یاساى ژماره 9ى ساڵى 2013 یاساى هه‌موارى سێیه‌مى له یاساى پارێزه‌رایه‌تى له هه‌رێمى كوردستان ژماره 17ى سالى 1999 ره‌تكرده‌وه‌و ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كرایه‌وه، ئه‌م بریاره‌ش به‌نووسراوى ژماره 409 له20/6/2013 ده‌رچووه گه‌یشته په‌رله‌مان.
تارق سارمه‌مى ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه: كه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له بڕیاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه كه به‌هۆى ناره‌زایى ژماره‌یه‌كى زۆر له پارێزه‌رانى كوردستان له‌سه‌ر هه‌مواركردنى ماده‌ى 19 له‌یاساى پارێزه‌رایه‌تى له هه‌رێمى كوردستان بریاریداوه تێكراى یاساى ژماره 9 ساڵى 2013 یاساى هه‌موارى سێیه‌مى یاساى پارێزه‌رایه‌تى بگه‌رێنێته‌وه بۆ په‌رله‌مانى كوردستان.
هه‌روه‌ك گوتى: له بریاره‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمدا داواكراوه یاساكه به‌شێوه‌یه‌ك دابرێژرێته‌وه كه رێكخستنى پێشه‌ى پارێزه‌رایه‌تى بیانى له كوردستان نه‌بێته هۆى زیانگه‌یاندن به پارێزه‌رانى هه‌رێمى كوردستان.




