ھاجەر داود: دیزاینی دروستکردنی 500قوتابخانە لەقۆناغی کۆتاییدایە

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ھاجەر داود وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: دیزاینی ئەو 500قوتابخانەی بڕیارە دروست بکرێت لە قۆناغی کۆتایی دایە و لە ماوەیەکی کەمدا دەست بە دروستکردنیان دەکرێت.
ھاجەرداود گوتیشی: دیزاینەکە لە لایەن کۆمپانیایەکی ئیماراتی دروست دەکرێت و لە قۆناغی کۆتاییدایە، ب ئەوەی دەست بە دروستکردنیان بکرێت.
داود رونیشیکردهوە، دابەشکردنی ئەو 500قوتابخانەیە بەسەر پارێزگاکان بەپێی پێویستی شارو چارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان دەبێت.
جێی وەبیرھێنانەوەیە، پێویستە دروستکردنی ئەم 500قوتابخانەیە لە ماوەی ئەم ساڵدا تەواو بێت.




