٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

راگەیاندراوی كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

لە درێژەی كۆبوونەوە هاوبەشەكان، ئەمڕۆ یەكشەممە، رێكەوتی 23/6/2013، هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی، بەسەرپەرشتی بەڕێزان (كۆسرەت رەسوڵ عەلی) جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و (نێچیرڤان بارزانی) جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا وێڕای باس لە بارودۆخی كوردستان و عێڕاق و ناوچەكە و پێشهاتە چاوەڕوانكراوەكان، تەوەری پەیوەندی دوو قۆڵی و رێككەوتنی ستراتیژی و پەرەپێدانی، خاڵێكی كارنامەی كۆبوونەوەكە بوو. هەروەها پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی كوردستان كەوا بڕیارە لە 21ی ئەیلولی ئەمساڵ بەڕێوبچن، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو، هەروا هەردوولا پشتیوانی خۆیان بۆ هەوڵەكانی پەرلەمانی كوردستان دەربڕی لە بەدواداچوونی نوسراوی بەڕێز سەرۆكی هەرێم بۆ سازانی نیشتمانی. هەروەها بڕیاردرا لەمەودواش كۆبوونەوەكان بەردەوامبن..

 

مەكتەبی سیاسی          مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نیشتمانی كوردستان       پارتی دیموكراتی كوردستان

23/6/2013

 

هەواڵی پەیوەندیدار