کەرکووک...ئۆتۆمبێلێک بە دوو تیرۆرست تەقییەوە لە ئاکامدا گیانیان لەدەست داوە

کەرکووک- تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی ئاسایشی کەرکووک ئاشکرایکرد، بەیانی ئەمڕۆ دوو کەسی خۆ کوژی بەنیازبوون ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە شاری کەرکووک بتەقێنەوە، بەڵام بەخۆیانەوە تەقییەوە، لەئاکامدا ھەردوو تیرۆرست گیانیان لە دەستدا.
ھەڵۆ نەجات بەڕێوبەری ئاسایشی کەرکووک بەkdp.infoراگەیاند: کاتژمێرشەشی بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆمێگا ژمارە 34396 فەحس - سەلاحەدین رەنگی سپی لە بەردەم دەرگای سەرەکی فرۆکەخانە لە شاری کەرکووک تەقیەوە، لە ئاکامدا دوو کەسی خۆکوژ لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون گیانیان لە دەستداوە.
نەجات رونیشیکردهوە، لەناو ئۆتۆمبێلەکە ناسنامەی ھەردوو خۆکوژەکەیان دۆزیتەوە بەناوەکانی سەبع خەمیس مەحمەد وعەلی خەلەف حەمەد کە خەڵکی تکریتن.




