کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنەی نوسینەوەی دەستور دواخرا

ھەولێر - تایبەت بەKDP.info/ تارق جەوھەر سارمەمی راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: بڕیاربوو ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی گفتوگۆکردن لە بارەی سەرنج و تێبینییەکانی حزب و لایەنەسیاسییەکان لە گەڵ لیژنەی نوسینەوەی دەستور کۆبیتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ سبەی دواخرا.
تارق جەوھەر سارمەمی گوتیشی: ھۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە بۆئەوە دەگرێتەوە ، کە سەرۆکی پەرلەمان لە دەروەی پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی دیکەی ھەبوو، بۆیە دواخرا بۆ سبەی کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ.
لە ھەفتەی رابردوو سەرۆکایەتی پەرلەمان لە گەڵ نوێنەری سەرجەم حزبەکان کوردستان کۆبووە، جگە لەلایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان کە بایکۆتی کۆبوونەوەیان کرد.




