ئەمەریکا چەک و پارە دەدات بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا
دەوحە - KDP.info / وڵآتانی دۆستی سوریا رێککەوتن کە بەزووترین کات چەک و هاریکاری دیکەی سەربازی و ماددی پیشکەش بە ئۆپۆزسێۆنی سوریا بکەن، بە ئامانجی شەڕکردن لە دژی رژێمی بەشار ئەسەد، لای خۆیەوە جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: کۆبوونەوەی دوێنێ وەزیرانی دەرەوەی وڵآتانی دۆساتی سوریا کە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر سازکرا . تێدا هەموو لایەنەکان پشتگیری خۆیان نیشاندا بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا تا بتوانن بەرامبەر چەکدارانی حزوبڵای لوبنان و چەکدارانی وڵاتانی دیکە بووەستنەوە کە بەرگری لە رژێمی بەشار ئەسەد دەکەن ، کیری ئەوەشی خستەروو: کە ئەمەریکا بە زوورتین کات 300 ملێۆن دۆلار دەبەخشێتە ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ ئەوەی فریای رەوشی نالەباری مرۆیی وڵاتەکەیان ببنەوە، هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەو کۆبوونەوەیەدا داوای لەوڵاتانی دیکەی جیهان کرد، فریای پەنابەرانی سوریا بکەون کە لە رەوشێکی ناهەمواردا ژیان بەسەر دەبەن.




