دووتەقینەوە لە دووزخورماتوو 29 کوژراو برینداری لێکەوتەوە

دووزخورماتوو - KDP.info / تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو لە شارۆچکەی دووز خورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین 29 کوژراو برینداری لێکەوتەوە و هەروەها 13خانووشی زیان پیگەیاند، سەرچاوەیەکی پۆلیس لە پارێزگای سەڵاحەدین بە شەفەق نیوزی راگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە: دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو لەناوەراستی شارۆچکەی دووزخورماتوو تەقینەوە و بە هۆیەوە 29 کەس کوژران و بریندار بوون هەروەها 13خانووی نزیک تەقینەوەکەش زۆربەیان دارمان و ئاوانی دیکە زیانیان بەرکەوت، سەرچاوەکەی پۆلیس کە نەیوست ناوی ئاشکرا بکرێت ئەوەشی خستە روو، تەقینەوەکەی خورماتوو گەرکێکی تورکمان نشینی کردۆتە ئامانج و بۆیەش زۆربەی کوژراو بریندارەکان تورکمان بوونە،شایەنی باسە لەمانگی ئایاری رابردووش بەهۆی تەقینەوەیەک ٤٨ هاوڵاتی لەوشارۆچکەیە کوژران و برینداربوون.




