٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جۆن كێیری هوشداری داخستنی نووسینگەی تاڵیبان لە ئەفغانستان دا

سەرچاوە: KDP.info

دەوحە-KDP.info/ جۆن كێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر هۆشداری داخستنی نووسینگەی بزوتنەوەی تاڵیبان دا كە بەم دواییە لە وڵاتی قەتەر كرایەوە گەر تاڵیبان هەنگاوی بەرچاو و باش بۆ بەدی هێنانی ئاشتی لە ئەفغانستان نەهاوێژێت و رایگەیاند: پێویستە بزوتنەوەی تاڵیبان بگەرێتەوە سەر مێزی وتوێژی راستەوخۆی ئاشتی لەگەڵ ئەمەریكا بە ئامانجی گەیشتنی هەر دوولا بۆ بەدی هێنانی ئاشتی لە ئەفغانستان و هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئۆبالی شكستهێنانی وتوێژە راستەوخۆكەی چەند رۆژی رابردووی خستە ئەستۆی تاڵیبان لەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان لە وتوێژە راستەوخۆكەی لەگەڵ ئەمەریكا كشاوەتەوە و بۆیە كێری دووپاتی كردەوە، گەر تاڵیبان بە شێوەیەكی باش هەنگاوی بەرچاو بەرەو ئاشتی لە ئەفغانستان نەهاوێژێت ئەوە بە بێ هیچ گومانێك نووسینگەكەی لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر دادەخرێت كە ماوەی چەند رۆژێكی ئەو نووسینگەیەیەی تاڵیبان لە قەتەر كراوەتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار