محەمەد مورسی داوای دانوستان لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن دەكات

میسر -KDP.info/محەمەد مورسی سەرۆكی میسر دووبارە دوای سازكردنی وتوێژی ئاشتی بۆ چارەسەركردنی گرژی و ئاڵۆزیی ناوخۆی ئەو وڵاتە لەگەڵ لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن كرد، ئەم داوایەی مورسی دوای ئەو داوایەی محەمەد بەرادعی سەرۆكی پارتی دەستووری ئۆپۆزسیۆن دێت كە داوای لە مورسی كرد دەست لە كار بكشێنێتەوە. مورسی دەستی ئاشتی ئاراستەی هەموو لایەكی ئۆپۆسیۆنی میسر كرد و رایگەیاند: پێویستە هەر لە رێگای سازكردنی وتوێژی ئاشتییەوە گرژی و ئاڵۆزی ناوخۆی سیاسی میسر چارەسەر بكرێت و دووپاتیشی كردەوە، كە لە هەوڵەكانی لەگەڵ لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردێنی پێشوەختە و بە پەلە بەردەم دەبێت.




