٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە ئەنجامی هێرشێكی چەكداری 9 گەشتیاری بیانی كوژران

سەرچاوە: KDP.info

پاكستان-KDP.info/ بە گوێرەی ئاژانسی دەنگوباسی فرانس پرێس، لە ئاكامی هێرشێكی چەكداری لە باكووری پاكستان، دە كەس كوژران، فرانس پرێس لە گەورە بەرپرسێكی پۆلیسی ناوخۆی پاكستانی گواستەوە، ژمارەیەك چەكدار كە گومان دەكرێت سەر بە بزوتنەوەی تاڵیبان بن لە هەرێمی هیمالایایی باكووری پاكستان ئەنجام دا و لە ئاكامدا دە كەس كوژران كە نۆیان گەشتیاری بیانین و ئەوەی دیكەش هاووڵاتی پاكستانییە، هەروەها ئەوەش زانرا كە نۆ گەشتیارە بیانییە سییانیان چینین و دووانەیان رووسین و چوارەكەی دیكەش ئۆكرانیین. بە گوتەی گەورە بەرپرسەكە، هێرشەكە لە كاتێكدا روویداوە ئەو هەرێمە لە رووی ئەمنییەوە زۆر لاوازە.

جێی باسە لە مێژووی چل ساڵی رابردوو بزووتنەوەی لەشكری‌ جهنگوی چالاكی ئەنجام دەدات:

سەرۆك: ڕیاز بسرا، ئەكرەم لاهوری‌، مەلك ئیسحاق.

بنكە: جەهنگ، كەراچی‌، بنكەی‌ مەشق: وەزیرستان، ناوچەی‌ چالاكی‌: باشووری‌ پەنجاب، كەراچی‌، ناوچە خێڵەكییەكان، ئەفغانستان.

ئامانج: ڕێبەرانی‌ شیعە و هێرشكردنە سەر حسێنییەكانیان.

چالاكی‌: هێرشكردنە سەر ئۆتۆمۆبێلی‌ ئەندازیارە فەرەنسییەكان لە كەراچی‌ ساڵی‌ 2002، كوشتنی‌ 11 فەرەنسی

هەواڵی پەیوەندیدار