٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كۆمسیۆن ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی موسڵ و ئەنباری راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ-KDP.info/ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنەكانی موسڵ و ئەنباری راگەیاند كە لیستی موتەحیدون لە پێشەوەی هەموو لیستەكانە . میقداد شەریفی سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردنەكان لە كۆمسیۆنی باڵا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە بەپێی ئەنجامە بەراییەكان لیستی موتەحیدون لە هەر دوو پارێزگای موسڵ و ئەنبار لە پێشەوە دایە . روونیشیكردەوە لە موسڵ لیستی برایەتی و پێكەوە ژیان بە پلەی دووەم و لیستی وەفا بە پلەی سێیەم دێت . شەریفی سەبارەت بە پارێزگای ئەنباریش رایگەیاند كە لیستی عابرون بە پلەی دووەم دوای لیستی موتەحیدین و دواتر لیستی عێراقییەی عەرەبی بە پلەی سێیەم و ئیئتیلافی عێراقییەی نیشتیمانی یەكگرتوو بە پلەی چوارەم دێت . رۆژی پێنجشەممەی رابردوو كۆمسیۆن لە راگەیاندبوو كە رێژەی بەشداربووان لە پارێزگای موسڵ گەیشتە 37.5% و لە ئەنباریش گەیشتە 49.5% . شایانی باسە لە17ی ئەم مانگە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنییەكان و لە 20 ی هەمان مانگدا پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا لە هەردوو پارێزگای موسڵ و ئەنبار ئەنجامدرا .

هەواڵی پەیوەندیدار