عێراق.. 71 ئەندامی موجاهیدی خەلقی ئێرانی بۆ وڵاتی ئەلبانیا گواسترانەوە

بەغدا-KDP.info/ رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند كە 71 ئەندامی رێكخراوی موجاهدینی خەلقی ئێرانی كە لە ئۆردوگای لیبرتی لە بەغدا بۆ ئەلبانی گواسترانەوە. لەمبارەیەوە مارتن كۆپلەر نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق رایگەیاند كە وێرای گواستنەوەی ئەو 71 كەس بۆ ئەڵبانیا؛ وڵاتی ئەڵمانیاش رەزامەندی خۆی بۆ وەرگرتنی سەد ئەندامی موجاهدینی خەلقی ئێرانیی نیشانداوە. گواستنەوەی ئەو كەسانە دوای ئەوە دێت كە هەفتەی رابردوو ئۆردوگای موجاهدینی خەڵق لە بەغدا دوچاری مووشەك باران هات.




