خەڵكی ئەستەنبۆڵ پشتگیری لە سیستەمی سەرۆكایەتی ناكات

ئەستەنبۆل-KDP.ifno/ بەر لە سازدانی رێفراندوم سەبارەت بە چۆنیەتی چارەسەر كردنی كێشەی پاركی گەزی لە شاری ئەستەنبۆل، دەزگای لێكۆڵینەوەی مەترۆپۆڵ، سەبارەت بە كێشەی پاركی گەزی و چۆنیەتی چارەسەر كردنی ئەو كێشەیە دەستی بە راپرسییەك كردووە.
لەم راپرسییەدا كە لە 31 ناوچەی ئەستەنبۆڵ ساز كراوە زیاتر لە 2 هەزار و 818 كەس بەشدارییان كردووە.
ماڵپەڕی ئنتێرنێت خەبەری توركی بڵاوی كردووەتەوە كە لە سەدا 62.9 بەشداربووەكان داوایان كردووە كە پاركی گەزی هەر وەكو پارك بمێنێتەوە و لە بەرامبەریشدا لە سەدا 23.3ی بەشداربووەكانیش داوایان كردووە كە پاركی گەزی تێك بدرێت و قشڵای تۆپخانە تێیادا دروست بكرێت.
سەبارەت بە مەسەلەی سیستەمی سەرۆكایەتی توركیایش ئاستی پشتگیری كردنی خەڵك بۆ ئەم سیستەمە دابەزیوە و لە سەدا 30.9ی بەشداربووەكان پشتگیرییان لە سیستەمی سەرۆكایەتی كردووە ئەمە لە كاتێكدایە كە راپرسییەكانی ساڵی پار باسی ئەوە دەكەن كە لە سەدا 45.9 خەڵك پشتگیری لە سیستەمی سەرۆكایەتی كردووە.
سەبارەت بە دەستوەردانی كردنی حكوومەت لە ژیانی تایبەتی خەڵكدا سەدا 54.8 بەشداربووەكان پێیان وایە كە حكوومەت دەستی بە دەستوەردانی كردن لە ژیانی تایبەتی خەڵك كردووە و لە سەدا 40.4ی بەشداربووەكانیش پێان وایە كە حكوومەت دەستوەردانی ژیانی تایبەتی خەڵكی نەكردووە.




