مەلێح گوكچەك: دەیانەوێ بەرپرسە باڵاكانی توركیا تیرۆر بكەن

ئەنقەرە-KDP.ifno/ پارێزگاری ئەنقەرە مەلێح گوكچەك لە بەرنامەیەكی تایبەتی كاناڵی بەیازتیڤیدا باسی هۆكار و ئارمانجی رووداوەكانی ئەم دوایەی توركیای كردووە و گوتوویەتی: رووداوەكانی ئەم دوایەی توركیا بە فەرمانی هێزە دەرەكییەكان دەستیان پێكردووە و لە لایەن هێزە دەرەكییەكانیشەوە ئورگانیزە كراون.
مەلێح گوكچەك لە بەشێكی دیكەی بەرنامەكەدا گوتوویەتی: پلانێك بۆ تێكدانی باری ئەمنی و سیاسی توركیا لە ئارادایە و بۆ جێبەجێ كردنی ئەم پلانە كە چەندین هێزی جیهانی پشتگیری لێوە دەكەن، سەرەتا هەوڵ درا بە ساز دانی خۆپێشاندان لە ئەستەنبۆڵ و ئەنقەرە بارودۆخی توركیا ئاڵۆز بكرێت، بەڵام ئەم پلانە سەری نەگرت.
گوكچەك باسی ئەوەی كردووە كە دوای سەرنەكەوتنی پلانی یەكەمین ئەمجارە دەست بە جێبەجێ كردنی پلانی دووەم كراوە و پلانی دووەمیش بریتییە لە تیرۆر كردنی بەرپرسانی باڵای توركیا و بۆ ئەمە مەبەستەیش هێزە دەرەكییەكان بە هاوكاری چەندین هێز و لایەنی ناوخۆیی توركیا ئامادەكارییان كردووە و پلانی باشیان داناوە.
ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە چەندین هێزی دەرەكی و ناوخۆیی توركیا دەیانەوێ توركیا رووبەرووی شەڕی ناوخۆیی بكەنەوە و بۆ ئەمە مەبەستەیش سەرەتا دەیانەوێ دەسەڵاتی ئاكەپە لە ناو بەرن.




