٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەلەوییەكانی توركیا ئامادەكاری بۆ خۆپێشاندانێكی جەماوەری دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

دەرسیم- KDP.ifno/ هەر چەند حكوومەتی توركیا لەم رۆژانەدا پرۆژەیەكی نوێ بە ناوی پرۆژەی كرانەوە بە رووی عەلەوییەكاندا ئامادە كردبێت بەڵام بە هۆی هەوڵدانەكانی حكوومەتی توركیا بۆ لە ناو بردنی پیرۆزترین شوێنی عەلەوییەكان، عەلەوییەكانی توركیا دەستیان بە ئامادەكاری بۆ خۆپێشاندانێكی جەماوەری لە توركیا كردووە.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی ئاخەبەری توركی بڵاوی كردوە كە بە هۆی دروست كردنی بەنداوی ئۆزۆن چایەر لە ناوچەی دەرسیم پیرۆزترین شوێنی عەلەوییەكان گولی چەتۆ كەوتووەتە ژێر مەترسییەوە و دادگای توركیایش بریاری داوە كە گولی چەتۆ چۆڵ بكرێت و بكەوێتە نێو بازنەی ئەو زەوییانەیەوە كە دەكەونە ژێر ئاوی بەنداوەكەوە.

لەم بارەیەوە فیدارسیونی عەلەوییەكانی توركیا رایگەیاند كە ئەم بریارەی دادگای توركیا بریارێكە بۆ لە ناو بردنی نرخە پیرۆزەكانی عەلەوییەكان و بۆیە ئێمەی عەلەویش لە بەرامبەر ئەم بریارەی دادگادا بێدەنگ نابن و سەرەتا داوا لە حكوومەت و دادگا دەكەین كە واز لەم پرۆژەیە بهێنن بەڵام ئەگەر سوور بن لە سەر جێبەجێ كردنی پرۆژەكە ئەوا وەڵامی عەلەوییەكان توند دەبێت و بەرپرسیاریش حكوومەتی توركیا دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار