ئەوروپا .. رەوندی میسری لە نالەباری رەوشی وڵاتەكەیان نیگەرانن

KDP.info/ لەبەر ئەو خۆپێشاندانە گەورەیەی بڕیارە نەیارانی محەمەد مورسی سەرۆكی میسر لە سێی ئەم مانگە لە قاهیرە رێكی بخەن رەوەندی میسری لە دەرەوەی وڵات كاردانەوی جیاوازیان لەو بارەوە هەیەو هەیانە بە نیازە پشووی ساڵانەی خۆی لای كەس و كاری بەسەر ببات و بەشداری لەو خۆپیشاندانەدا بكات، هەشە لە بەر نیگەرانی و ترس لە سازدانی ئەو خۆپیشاندانە لە كۆتایی ئەم مانگە پشووی خۆی دواخستووە لە كاتێكدا هێزێكی زۆری ئەمنی لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی قاهیرە بڵاوبووەتەوە. هەندێك لە رەوەندی میسر لە رەوشی ئەمنی وڵاتەكەیان نیگەرانن ئەگەر بگەڕێنەوە میسر نەوەك پاش ئەو خۆپیشاندانە نەتوانن بگەڕێنەوە دەرەوەو هەشیانە لە ئاژاوەو پشێوی دەترسن بۆیە پشووی ساڵانەو سەردانی وڵاتەكەیان دواخستووە. هەڵبەتە هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی میسر سی حوزەیرانیان بۆ خۆپیشاندان هەڵبژاردووە، چونكە میرسی لەو رۆژەدا ساڵێكی تەواو لە فەرمانڕەوایی میسر بەسەر دەبات بێ ئەوەی بتوانێت ئەو خزمەتگوزارییانە پێشكەش بكات كە بەڵێنی بە میسرییەكان دابوو پێشكەشیان بكات. هەر لەو چوارچێوەیدا فڕۆكەخانەی قاهیرە هەنگاوی پاسەوانی لە دەوروبەری فڕۆكەخانەكە توندوتۆڵتر كردووە نەوەك رووداوی لەناكاو رووبدات.




