٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئێران.. دەستگیر كردنی 13 كەس بە تۆمەتی بەزاندنی سنورە ئاوییەكان

سەرچاوە: KDP.info

ئێران-KDP.info/ ئاژانسی هەواڵی شەرقولئەوسەت لەسەر زاری عەلی ویساڵی فەرماندە لەفەرماندەی پرۆسە سەربازیەكانی ئێران بڵاوی كردۆتەوە بەهۆی بەزاندنی سنورە ئاوییەكانی وڵاتەكەی لە ئەبو موسا لە كەنداوی عەرەبی دەستییان گرتووە بەسەر دوو كەشتی بچوك كە لەناویاندا دوازدە هاوڵاتی ئیماراتی و هاوڵاتییەكی هیندی دانیشتوی ئیماراتی هەبووە هەروەها بێ ئەوەی زانیاری زیاتر بدات راشیگەیاندوە كە هەموو بەندكراوەكان گوازراونەتوە مینای سەربازی كەناراوە دەریاییەكانی وڵاتەكەی . لەلایەكی ترەوە بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند ئێران تەنها نایەوێت یەك یان دوو بۆمبی ئەتۆمی هەبێت، بەڵكو ئێستە لە هەوڵی دروستكردنی دوو سەد بۆمبی ئەتۆمیدایە، ئامانجەكەشی تەنها ئیسرائیل نییە بەڵكو مەبەستیەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو هەمو جیهانی پێ بكاتە ئامانج .

هەواڵی پەیوەندیدار