ئەمریكا.. بەهۆی شكستی هەڵفڕینی فڕۆكەیەك 4 كەس گیانیان لە دەستدا

ئەمریكا-KDP.info/ لە ویلایەتی مشیگان لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا چوار كەس بەهۆی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەكەوە گیانیان لەدەستداوە كە یەكێكیان ئافرەتە، سەرچاوەیەك لە فڕۆكەخانەی ویلایەتەكەش بە ئاژانسەكانی هەواڵی راگەیاندوە دوای بەرزبونەوەی بە سیی مەتر لە زەویەوە فڕۆكەكە بەهۆی كێشەیەكەوە كەوتۆتە خوارەوەو، هەروەها راشیگەیاندوە بەردەوامین لە لیكۆڵینەوە لە هۆكاری شكەستی هەلفڕینی فڕۆكەكەو ئاشكراكردنی ناسنامەی قوربانیەكان .جێ باسە فڕۆكەخانەی وۆتە فۆرد_تاوشیپ، بەدووەم فڕۆكەخانەی ویلایەتەكە دادەنرێت لە پێوەری ژمارە گەشتیاریەكان.




