كوتلەی نوجێفی ئیتیلافەكەی موتلەگ بە ساختەكاری لە هەڵبژاردنی موسڵ و ئەنباردا تاوانبار دەكات

موسڵ-KDP.info/ كوتلەی موتەحیدون بە سەرۆكایەتی ئۆسامە نوجێفی كەلە هەڵبژاردنی هەردوو پارێزگای ئەنبار و نەینەوا بەشداری كرد؛ ئیئتیلافەكەی ساڵح موتەلگی بە ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكاندا تۆمەتبار كرد. كوتلەی موتەحیدون لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە كە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی نەینەوا و ئەنبار خاڵی نەبوون لە پێشێڵكاری؛ لەسەرووی هەموشیانەوە نەهاتنەوە ناوی ژمارەیەكی زۆری دەنگدەران و كردنەوەی ژمارەی بنكەی دەنگدان لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا. لەوبارەشەوە ئەحمەد مەساری لە كوتلەكەی ئۆسامە نوجێفی بە رۆژنامەی حەیاتی راگەیاندووە لە پارێزگای ئەنبار ساختەكارییەكی زۆر لەلایەن ئیئتلافەكەی ساڵح موتلەك كراوە.




