٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

محەمەد بەرادعی داوای لە محەمەد مورسی سەرۆكی میسر كرد دەست لەكار بكێشێـتەوە

سەرچاوە: KDP.info

میسر-KDP.info/ محەمەد بەرادعی هەماهەنگكاری بەرەی ئۆپۆزسیۆنی میسر داوای لە محەمەد مورسی سەرۆكی میسر كردووە دەست لەكار بكێشێـتەوە، لە میانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەدروشمی دوای رۆیشتن، محەمەد بەرادعی رایگەیاندوە بۆ دەستپێكردنەوەی قۆناغێكی نوێ لە میسر، دانیشتوانی میسر داوادەكەن و بە پێویستی دەزانن محەمەد مورسی دەست لەكار بكێشێتەوە بەشێوەیەكی ئاشتیانە و لیژنەیەكی نیشتمانیش پێكبهێنرێت بۆ قسە كردن لە گەڵ چاكسازی كردن لە گەڵ هەموانەی پەیوەندیان هەبوە بەدەستەڵاتی پێشوی میسرەوە،هرەوەشا راشیگەیاندوە دەستەڵاتی ئێستەی میسر سەلماندویەتی كە هێزی هەڵگرتنی ئیدارەدانی وڵاتی نیەو جێی باسە لە سی مانگی حوزەیرانی ڕابردوش سەدان هەزار كەس لە لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆن بەمەبەستی جێبەجێكردنی داواكانیان هاتبونە سەرشەقام كە تێیدا داوایان كردبو دوبارە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە ئەنجام بدرێتەوەو،لە ئێستەشدا بە ملیۆنان واژویان بۆ ئەم مەبەستە كۆكردۆتەوە، چاودێرانی سیاسیش پێكدادانی نێوان لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆن و دەستەڵاتی ئەو وڵاتە لەژێر سێبەری سەرۆكایەتی محەمەد مورسی بە مەترسی دەبینن.

هەواڵی پەیوەندیدار