٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رەوشی تەندروستی یەك ملیۆن منداڵ لە مەترسیدایە

سەرچاوە: KDP.info

سوریا - KDP.info/ ماریكسی میركادۆ گوتەبێژ بە ناوی رێكخراوی یونیسێف هوشیاری دا كە رەنگە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای هاوین و رەوشی نالەباری تەندروسی مەترسی بۆ ژیانی یەك ملیۆن منداڵی سووری دروست بكات. هاوكات گوتی تا رادەیەك ئاوی خواردنەوە دەست ناكەوێت و ئەوەیش هەیە یەك لەسەر سێی كە ئەوسا هەبووە جگە لەوەی چوار ملیۆن و دوو سەو پەنجا هەزار كەس لەناوخۆی سووریادا ئاوارەو دەربەدەر بوونەو لە پەنگەی قەرەباڵغدا دەژین. هاوكات ژیانی ئاوارەكان لە ئۆردوگەكاندا زۆر دژوارە. هاوكات رێكخراوی یونیسێف لەبەیاننامەیەكدا روونی كردووەتەوە كە پێویستی بە بڕی 200 ملیۆن دۆلارە تا بتوانێت تا كۆتایی ئەم سالأ درێژە بە بەرنامەكانی بدات لە بواری تەندروستی و دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ پەنابەرانی سووریا لە لوبنان و ئوردون و عیراق. لە لایەكی دیكەوە باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند كە وڵاتەكەی نزیكەی حەفسەد سەربازی ئەمەریكی لە ئوردن دەهێڵێتەوە پاش ئەوەی مانۆرێكی سەربازییان لەو وڵاتە ئەنجام دا. پێشتریش واشنتۆن بڕیاری دابوو ژمارەیەك مووشەكی پاتریۆت لەسەر سنووری نێوان ئوردن و سووریا بەجێ بهێڵێت. روونیشی كردەوە ئەو هەنگاوە لەسەر داخوازی ئوردن بووە كە لەوە دەترسَت شەڕی ناوخۆی سووریا پەل بۆ ناو خاكی ئەو وڵاتە بكێشێت.

هەواڵی پەیوەندیدار