٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار پێشینەی گەشتیاری بە ھاووڵاتییان دەدرێت.

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ نادر رۆستایی وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان بەkdp.infpراگەیاند: بە مەبەستی زیاتر پێشخستنی کەرتی گەشتوگوزار لە ھەرێمی کوردستان بە پرۆژەی سەردەمیانە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەم ساڵ 2013پێشینەی گەشتیاری بە پێی رێنمایی ژمارە 28دەدات بەو ھاووڵاتییانەی پرۆژەی گەشتیاری جێبەجێ دەکەن، یان شوێنە گەشتیارییەکانیان نۆژەن دەکەنەوە، یان ئامێرێک دەکرن بۆ خزمەتکردنی گەشتیاران.

 نادر رۆستایی گوتیشی: پێشینەکە بە پێی چەند رێنمایی و مەرجێک دەدرێت کە لە لایەن وەزارەتی دارای دەستنیشان کراون، ھەندێک لە رێنمایی و مەرجەکان ئەمانەن:

1-   پێشینەی گەشتوگوزار لە بانکەکانی خانووبەرە خەرج دەکرێت .

2-   پێدانی مۆڵەتی پرۆژەی گەشتیاری تەنھا دەبێت لە دەستەی گەشتوگوزار بێت بە مەرجێک ئەوان دەستنیشانی زەویەکە دەکەن واتا پوختەی مامەڵەکە بۆمان دێت بە ھەموو رەزامەندییەکان .

3-   شێوازی خەرجکردنی پێشینە لە لایەن لێژنەیەکی تایبەت دەبێت لە بانکەکانی خانووبەرە .

4-   نوێنەری دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە گەڵ لێژنەکانی پشکنینی بانکی خانووبەرە دەبێت .

 

 

سەبارەت بەمەرجەکانیش رۆستایی رونیکرده‌وە، مەرجەکانی پێدانی پێشینە :

1-   دروستکردنی ھۆتێل و مۆتێل و جێگای حەوانەوەی جۆراوجۆر گوندی گەشتیاری بە مەرجێک لە سەنتەری ( قەزا و ناحیە و گوندەکان و سنوری ئیدارەی سەربەخۆکان ) بێت یان شوێنێکی گەشتیاری گونجاو بێت.

2-   دروستکردنی چێشتخانە و پرۆژەی دانانی کەپری گەشتیاری و کۆشک لە ھاوینەھەوارەکان و جێگای گەشتیاری .

3-   پاسی گواستنەوەی گەشتیاران بۆ ئەو کۆمپانیانەی کە گەشتیار دەھێنن بۆ ھەرێم، دەبێت بەڵێننامە بدات کە ئەم پاسە تەنھا بۆ مەبەستی ھێنانی گەشتیاری بیانی و گواستەنەوەی گەشتیارانی ناوخۆیی لە نێوان شارەکان وەکو گروپی گەشتیاری بەکاربێت و بە پێچەوەانەوە پێشینەکەی لێ وەردەگیرێتەوە .

4-   ئەو پرۆژانەی کە دەکەونە گوندە گەشتیارییەکان و ھاوینەھەوارەکان و سەیرانگەکان ئەولەویەتی پێ دەدرێت .

5-   ئەم پێشینەیە نۆژەنکردنەوەی پرۆژە گەشتیارییەکانیش دەگرێتەوە.

6-   ھاووڵاتیان دەتوانن دەست بە مامەڵه‌کانیان بکەن و بیدەن بە بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری شارۆچکەکانیان.

جێگای ئاماژەیە، کە دەستەی گەشتوگوزار پَشینەی گەشتیاری لە کۆنفرانسی یەکەم و دووەم یەکێک لە راسپاردە و کارە سەرەکییەکانی بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار