سەعید مەموزینی: پارتی خزمەتی خەڵکی پارێزگای موسڵی کردووە بۆیە خەڵک دەنگی پێداوە

موسڵ- تایبەت بەKDP.info/ سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ ھیچ ساختەکارییەکی ئەنجام نەداوە و پارتی جەماوەری خۆی لەو ناوچە ھەیە و خزمەتی ئەو ناوچەی کرودوە، بۆیە خەڵک دەنگی پێداوە.
سەعید مەموزینی گوتیشی: ھەندێک لایەن ھەیە تائێسته بارەگای لەو پارێزگایە نییە و یەک جادەشیان بۆ خەڵکی ئەو پارێزگایە دروست نەکردووە و خەڵک نایان ناسێ بۆیە دەنگیان بەدەست نەھێناوە.
مەموزینی رونیشیکردهوە، ئەو لایەنانەی باس لەوە دەکەن سکاڵا تۆمار دەکەن ئازادن، چونکە ھیچ بەڵگەیان نییە پارتی ساختەکاری ئەنجام دابێت، بەڵکو ئێمە بەڵگەمان لەسەر ئەوان ھەیە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، رەنگە ھەشت تا 10کورسی بەدەست بێنن و سێ کورسی کۆتاش کاندیدی پارتی دیمورکاتی کوردستان دەرچوونە، بۆیە ئەوانەی باس لە چواردە و پازدە کورسی دەکەن زهحمەتە راست بێت، ھەر چەندە ئەمە تەنھا پێشبینییە و تا ئێستاه کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتای رانەگەیاندووە.




