٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەبارەی سەرنج وتێبینی حزبەکان لەسەر دەستور لەگەڵ لیژنەی نوسینەوەی دەستور کۆدەبێتەوە.

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ تارق جەوھەر سارمەمی راوێژکار راگەیاندنی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: بڕیارە سبەی کاتژمێر 11پێش نیوەڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە بارەی سەرنج وتێبینییەکانی حزبەکان لە بارەی دەستور  لە گەڵ لیژنەی نوسینەوەی دەستور کۆبێتەوە.

تارق جەوھەر گوتیشی: ئەمە سێیەم کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانە لە گەڵ لایەنەکان لەماوەی 10رۆژی رابردوو و کاری جدی لە بارەی نامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کراوە کە لە ماوەی رابردو ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی کردووە.

سارمەمی راشیگەیاند: لە کۆبوونەوەی ھەفتەی رابردووی نێوان حزبەکان لە پەرلەمانی کوردستان جۆرێک لە نیگەرانی دروست بوو بەھۆی ئامادەنەبوونی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان کە لەو کۆبوونەوەیە بەشدارنەبوون و ته‌ئکید لەوەکرایەوە کە پێویستە ھەموو لایەک بەشداری لە کۆبوونەوەکان بکەن، بۆ ئەوەی بتوانن کۆدەنگییەک لە بارەی دەستور دروست بکەن و ھەست بەبەرپرسیارەتی بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار