سەرۆك هۆزەكانی سوننە لە كەركووك داوا دەكەن خالید ئەلمفرەجی ئازاد بكرێت

كەركووك-KDP.info/ دوای ئەوەی لە رۆژی 21/6/2013 خالید ئەلمفرەجی یەكێك لە سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەكانی شاری كەركووك لە گوندی البو شهاب سەر بەشارۆچكەی داقوق لەلایەنی فەرقەی 12ی سوپای عێراقەوە دەستگیركرا . لە كۆنگریەكی رۆژنامەوانیدا هۆزەكانی عەرەبی سوننەی كەركووك داواكاربوون بە پەلە خالید ئەلمفرەجی ئازاد بكرێت. دوا بەدوایی ئەو گونگرە رۆژنامەوانییە لێژنەی هەماهەنگی خۆپشاندەرانی شاری كەركووك لە كۆنگریەكی رۆژنامەوانیدا ئیدانەی دەستگیركردنی خالید ئەلمفرەجی كرد و هەڕەشیان لە فرقەی 12ی سوپایی عێراقی دەكرد كە گەر بێتو سەرپەرشتیاری خۆپیشاندەرانی كەركووك ئازاد نەكەن ئەوە ریگە چارەی دیكە دەگرنە بەر.




